زەوتكردنی ٧ تۆن داری \"الوار\" تایبەت لەورمێ
16:17 - 14 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: رەوتی لەناوبردنی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستان قۆناغێكی تازەی بەخۆیەوە بینیوە و لەو پێوەندییەدا لە دوو قاچاخچی شارستانی ورمێ، ٧ تۆن داری تایبەت \"الوار\"ت تایبەت بە جوانكاری زەوت كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٣ی بانەمەڕ چەند کەسێک \"هەلپەرست\" ٧ تۆن داریان لەناوچە سنووری و ئەستەمەكانی بەخشی سیلوانا بڕیوە.
ئەو دارە بڕدراوانە لەناوچەی \"ئاوك\"ی شاری ورمێلەلایەن ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكانەوە زەوت كراوە.
دارە بڕدراوەكان لە جۆری \"كلن بر\"ن و ئەو کەسانەش بەهۆی نەبوونی چاوەدێری بەسەر دارستان و لێڕەوارەکاندا دەستیان داوەتە ئەو كارە.
هەواڵدەریی ئیرنا لەو پێوەندییەدا هەواڵی دەستبەسەركردنی دوو كەس و دەست بەسەرداگرتن بەسەر كەلوپەلی ئەو دوو قاچاخچییەدا، بڵاو كردۆتەوە.
ساڵی پێشووش ناوەندە پێوەندیدارەكان دەستیان بەسەر دوو تۆن داری بڕدراوی تایبەتدا لەورمێگرتبوو.
نەبوونی داهات، نەڕەخسانی هەلی كارن روانینی خاوەندارییەتی بۆ دارستان، بەڕێوەنەبردنی یاسای قەدەغەبوونی بڕینی دار لەگرینگترین هۆكارەكانی بازرگانی كردن بە داری تایبەتن.
دارستان و لێڕەوارەكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ١٠٠ هەزار هێكتار مەزەندە كراوە و ئەو لێڕەوارانە لەگەڵ هێندێكێشەی \"زەمین خواری\"، كردنی لێڕەوارەكان بە شوێنی تجاری و نیشتەجێبوون و وەرزێڕی، ئاگركەوتنەوە بەرەوڕوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ساڵی رابردوو ١٥ هێكتار دارستان و لێڕەوار لەلایەن تاكەكانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و ٤٠٠ هێكتار لە مەرتەع و زەوییە سروشتیەكانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا كراونەتە شوێنی نیشتەجێبوون .