زەوت كردنی زەوی و زاری دوو گوندی دیكەی عەرەب نشینی خووزستان
14:09 - 20 خاکەلێوه 2712
كوردپا: زەوی و زاری وەرزێڕانی گوندەكانی \"كركە\" و \"شجیرات\" لە باشووری رۆژهەڵاتی شووشتەر لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە زەوت كران.
بەپێی راپۆرتی نێردراو لەلایەن چالاكانی مافی مرۆڤی شووشتەر بۆ ئاژانسی كوردپا، سەدان هێكتار زەویی كشتوكاڵیی وەرزێڕانی عەرەبی گونەكانی \" كركە\" و \"شجیرات\" چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندی بەسیج و ئیدارەی وەرزێڕی و سەرچاوە سرووشتییەكانەوە زەوت كرا و هاتوچۆی وەرزێڕان بۆ سەر مووچەكانیان قەدەغە راگەینرا.
پێشتریش هێزە ئەمنیەتییەكان 50 كەس لە وەرزێڕانی ئاواییەكانی \"عچیسە\" و\" شاكریە\"یان بە هۆی ئێعتراز دەربڕین بە زەوت كردنی زەوییەكانیان لەلایەن شیركەتی نەوتەوە، دەستبەسەر كردبوو.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، ئەو دەستبەسەر كراوانە هەتا ئێستا ئازاد نەكراون.
لە ماوەی حەفتەكانی رابردوودا ژمارەیەكی بەرچاو لە وەرزێرانی عەرەب لە شارەكانی \"ویس\" و \" مەلاسانی\" لە 45 كیلۆمیتریی باكووری ئەهواز بە هۆی پچڕانی ئاوی وەرزێڕی ئیعتراز و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
چالاكانی مەدەنی و سیاسیی عەرەب لەو باوەڕە دان كە زەوت كردنی زەوی و زاری وەرزێڕانی عەرەب لە راستای تواندەنەوەی قەومی لە ئاستی هەرێمی عەرەب نشینی ئەهواز دایە.