زەخت و گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر چوار بنەماڵە لە دەورووبەری سەوڵاوا
15:47 - 10 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی زانیاری و سەرچاوە ناوچەییەكان ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت لە شاری سەوڵاوا زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر چوار بنەماڵەی گوندێكی سەر بەو شارە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گوندی \"دەرەكێ\"ی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری \"سەوڵاوا\" بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ماوەیەكە ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا زەخت و گوشاری خستۆتە سەر 4 بنەماڵەی دانیتشووی ئەو \"گوندە\" و ئەمەش بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێی ئەو بنەماڵانە.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی:\"ئیدارەی ئیتلاعات بەو 4 بنەماڵەیەی راگەیاندووە كە دەبێ ئەوان ئاگاداری رەوشی ژیانی كەسوكارەكانیان بن كە نیشتەجێی هەندەرانن و داوای پێدانی زانیارییان لێكردوون\".
هەركام لەو بنەماڵانانە چەندین منداڵ و كەسوكاریان بەهۆكاری جۆراوجۆر وڵاتیان بەجێ هێشتووە و لە وڵاتە ئورووپاییەكان نیشتەجێن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوش دا \"كە ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنیەتییەكان زەخت و گوشاریان بۆ خەڵك و بەتایبەت كاسبكار و كۆڵبەرانی دانیشتووی ئەو گوندە هێناوە و پێیان راگەیاندوون كە هەر رووداوێك لەو سنوورە روو بدات ئەوان بەرپرسیارن\".
دانیشتوانی ئەو گوندە لەو باوەڕە دان \"ئەم كارەی ناوەندە ئەمنیەتییەكان پێشی بە كار و كاسبیی خەڵكی ئەو گوندە گرتووە و تەنیا رێگای بژیوی ژیانیان كە كاسبی و كۆڵبەرییە، خەریكە پێشی پێدەگیرێت\".