زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر زیندانیانی سیاسی و چالاكانی خوێندكاریی كورد
13:42 - 29 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی زانیارییەكان شەپۆلێكی نوێ لە زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەكانی سنە، سەقز و مەریوان و بنەماڵەكانیان دەستی پێكردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی یەك حەفتەی رابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە شەپۆلێكی نوێ لە زەخت و گوشار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لەناو زیندانەكانی پارێزگای كوردستان و بەتایبەت شارەكانی سنە، مەریوان و سەقز و هەروەها بنەماڵەكانیان دەستی پێكردووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، لە رۆژانی رابردوودا بەهۆیەكی نادیار پێش بە دیدار و چاوپێكەوتنی حەفتانەی بەشێك لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە زیندانەكانی سنە، سەقز و مەریوان گیراوە و سەرەڕای ناڕەزایەتیی بنەماڵەی گیراوەكان، لێپرسراوانی زیندان هیچ وەڵام و پاساوێكیان بۆ ئەو كارە نەبووە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئیدارەی حیراسەتی زانكۆكانی كوردستان لە سنە و پەیام نووری مەریوان كۆمەڵێك لە خوێندكارانی چالاكی ئەو دوو زانكۆیەیان بانگ كردووە و بە شێوەی زارەكی هۆشداریان پێداون كەلە ئەگەری ئەنجامدانی هەرچەشنە چالاكی، میتینگ و كۆبوونەوەیەك، لەسەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان لە بەرپرسانی ئەو دوو زانكۆیە، خوێندكاران لە چەند تێرمی خوێندن بێبەش دەكرێن و بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانیش دەكرێن.
پاش دەسپێكی ساڵی تازەی خوێندن لە هەر دوو زانكۆی كوردستان و پەیام نووری مەریوان چالاكانی خوێندكاری بەهۆكاری جۆراوجۆر چەندین چالاكی و كۆبوونەوەی ئیعترازییان رێكخست كە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكان و حیراسەتی زانكۆكانەوە پێشیان پێگیرا.