زەخت و گوشاری خاوەنکاری کارگەی وەن بۆ سەر کرێکاران بەردەوامە

13:12 - 22 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: گوشاری خاوەنکاری کارگەی بەرهەم هێنانی وەن بۆ سەر کرێکارانی ئەو کارگەیە زیادی کردووە و کرێکاران ناچار بە ئیزافە کاری دەکات.

بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای گوشاری لەڕادە بەدەری خاوەن کاری کارگەی \"وەن\" سازی کوردستان بۆ سەر ٢ کرێکاری ئەو کارگەیە بە ناوەکانی \" فوئاد ساڵحی\" و ئەیوب کەریمی\" ناچار بە دەست لەکار کێشانەوەی زۆرەملی بوون.
ئەو خاوەنکارە وێڕای کرێکارانی دیکە هۆشداری بە ٢ کەسەش داوە لە ئەگەری مل نەدان بەو داواکارییەی، دەبێ دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان رابگەیەنن.

هەروەها پێشتریش ٢ کرێکاری دیکەی ئەو کارگەیە بە هەمان شێوە بەناچاری دەستیان لەکار کێشایەوە بێکار کران.

لەلایەکی دیکەشەوە یەکێک لە کرێکارانی بە پێشینەی ئەو کارگەیە بە ناوی \"عوسمان مینبەری\" بە هۆی گوشاری لەڕادە بەدەری کار و ناستاندارد بوونی شوێنی کار ماوەی نزیک بە ٣ مانگە بە هۆیەوە تووشی نەخۆشی بووە و لەسەر لە ماڵەوە کەوتووە و ئەوش لەکاتێک دایە لەو ماوەیە دا هیچ مووچە و یارمەتییەکی پێ نەدراوە و خاوەن کارەکەی لە هەوڵی دەر کردنی ئەو کرێکارەش دایە.