زەخت و گوشاری حەراسەت و لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بۆ سەر خوێندكاران
13:52 - 27 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەیەكە لەلایەن حەراسەت و لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری مەریوانەوە خوێندكاران بانگهێشت دەكرێن و بەڵێننامەیان پێ پڕ دەكرێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك لەمەوبەر چەند كەس لە خوێندكارانی زانكۆ پەیام نووری مەریوان هاوكات لەگەڵ بنەماڵەكانیان لەلایەن حەراسەتی ئەو زانكۆوە بانگهێشت كراون و داوایان لێكردوون كە دەبێ بەڵێننامە بنووسن كە هیچ كارێكی نایاسایی نەكەن و لە هیچ چالاكی و جڤینێكی خوێندكاریدا بەشدار نەبن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، كە لێپرسراوانی حەرەاسەت و زانكۆ پێشیان بە بەڕێوەچوونی خولەكانی فێربوونی زمانی كوردی لەو زانكۆیە گرتووە كە بە شێوەی خۆڕسك لەلایەن شارەزایانی زمانی كوردی لەو زانكۆیە بەڕێوە دەچوو و بڕیاریان داوە لەمەوبەدوا نابێ ئەو خولانە بەڕێوە بچن.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو كە ماوەیەكە زەخت و گوشارەكان بۆ سەر خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان زیادی كردووە و حەراسەت و ناوەندی بەسیج و لێپرسراوانی زانكۆ دەستیان داوەتە جیا كردنەوەی پۆلی خوێندكارانی كچ و كوڕ لە یەكتر و ئەم زەخت و گوشارانەش بۆتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوكێی قوتابییان.
خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زۆر چالاك بوون و لە بەڕێوەبردنی كۆڕ و كۆبوونەوەی فەرهەنگی، ئەدەبی و كۆمەڵایەتی و خوێندكاریدا بەشدارییەكی بەرچاویان هەبووە.