زەخت و گوشار بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور بەردەوامە

13:26 - 7 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران بە هاوئاهەنگیی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر کۆڵبەرانی سەر سنووری ورمێ ئازار ئەدەن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران لە ناوچە سنووریەکانی ورمێ بە هاوکاریی چەند کەسێکی خۆجێیی سەر بەو هێزانە، لە کردەوەیەکی نوێدا دەستیان کردووە بە فرۆشتنی ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران.

\"9897.jpg\"
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: هێزەکانی سەربە سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی هێزە ئینتزامییەکانی سەرسنوور دەست بەسەر ئەسپی بارهەڵگر و کەلوپەلی کاسبکاراندا دەگرن و دواتر ئەسپەکان دەفرۆشنەوە بە کاسبکاران.

بەهۆی نەبوونی دەرەتانی کار لە ناوچە سنووریەکانی کوردستانی ئێران، بەشێک لە خەڵک بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەرییان هەڵبژاردووە و زۆر جار لەلاین هێز نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژ و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لەدەست دانیان.