زەخت و گوشار بۆ سەر ژنانی چالاكی كوردی دانیشتووی مەشهەد زیادی كردووە
15:02 - 3 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەت بۆ سەر ژنانی چالاكی كوردی دانیشتووی مەشهەد روویان لە زیاد بون كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا ٣ ژنە چالاكی كوردی خەڵكی \"قووچان\" لە خوراسانی باكوور و دانیشتووی مەشهەد بەناوەكانی \"مەحبووبە خەبووشانی، مینا خەبووشانی و بهناز رەزازادە\" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون
ماوەیەك لەمەوپێش \"گولی شادكام\" ژنە چالاكی كوردی دانیشتووی مەشهەد بانگهێستی حەراستی مەشهەد كرا و پێیان راگەیاندبوو كە بۆی نیە كاری پێداچوونەوەی كتێبی كوردی بكات.
لەلایەكی دیكەشەوە یەلدا عەباسی هۆزانوانی بەناوبانگی كوردی خۆراسان لە فڕۆكەخانەی مەشهد لە كاتێكدا ویستبووی سەفەری وڵاتی توركیە بكات پێشی پێ گیراوە و پێان راگەیاندبوو كە چوونە دەرەوەی وڵات و سەفەر كردنی قەدەغەیە.