زەخت و گوشار بۆ سەر زیندانیانی رەجایی شاری کەرەج رووی لە زیادبوون کردووە
20:11 - 11 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: ماوەی نزیک بە ١٠ رۆژە زەخت و گوشاری بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانە رووی لە زیادبوون کردووە.
سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لەناو زیندانی \"رەجایی شار\"ەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ماوەی نزیک بە ٧ رۆژە بەرپرسانی ئەو زیندانە بە هاوکاریی ئیتلاعاتی سپای پاسداران زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانەیان بانگ کردووە و بەردەوام لێپرسینەوە و هەڕەشەی راگواستنیان لێدەکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەناو زیندانی رەجایی شار داوایان لە \"ئەفشین بایمانی\" زیندانی سیاسیی عەرەب کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێت.
ئەو زیندانییە سیاسییە ماوەی زیاتر لە ١٣ ساڵە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی \"رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران\" لە زیندان دایە و لەو ماوەیەدا ئیزنی چوونە مورەخەسیی پێنەدراوە، بۆیە ناوبراو دەستی داوەتە مانگرتن و رایگەیاندووە کە هەتا گەیشتن بە داواکارییەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی ناهێنێت.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند: مستەفا نیلی زیندانیی سیاسی کە ماوەی ٢٢ مانگە لە زیندانی \"ئێڤین\" لە دەستبەسەریدا بووە، لە بەندی ٣٥٠ی زیندانی \"ئێڤین\"ەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگوێزراوە و ماوەی ٦ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و هەنووکە لە ساڵۆنی ١٢ی ئەو زیندانە راگیراوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا، رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو \"رەزا شەریفی بۆکانی\" زیندانیی سیاسیی کورد بە بڕیاری بەرپرسی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ زیندانی \"ئێڤین\" راگوێزرا، بەڵام لەبەر ئەوەیکە مۆڵەتی دادستانی گشتیی تارانی لەپشت نەبوو گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج و بەردەوام هەڕەشەی راگواستنی لێدەکەن.