"زەبووری هەقیقەت" كتێبی پیرۆزی یارسانەكان دۆزرایەوە
16:18 - 7 بەفرانبار 2711
كوردپا: دەستنووسی \"زەبووری هەقیقەت\" كتێبی پیرۆزی پێڕەوانی ئایینی یارسان لە وڵاتی نۆروێژ دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی \"كوردستانی نوێ\"لە هەرێمی كوردستان دەستنووسی زەبووری حەقیقەت لەلایەن \"یار موراد خەڵیفە\" وە نووسراوەتەوە و لەلایەن ئەندامێكی ئەو بنەماڵەوە لە نۆروێژ دۆزرایەوە و بۆ كتێبخانەی كوردی لە هەرێمی كوردستان گەڕێنرایەوە.
ئەم كتێبە پیرۆزە ٢٠٩٢ لاپەڕەیە و لە قەوارەی \"٣٣×٣٢ cm\" و لە ئەشكەوتێكی چیای داڵاهۆی كرماشان نووسراوەتەوە و دواتر لەلایەن \"بێهرووز خەلیفە\"نەوەی نووسەری ئەم دەقەوەبە مەبەستی پاراستنی گەیەنراوەتە نۆروێژ.
حەمید بەدرخان بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی بەدرخان لەم بارەوە ئاشكرای كردووە، كە \"فەرهاد باپیر\" نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار لە نۆروێژ دەستنووسی ئەم كتێبە دەبینێت و پێیوەندی بە ئێمە و چەند كەسێك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە دەگرێت.
وتیشی: بنەماڵەی نووسەری ئەم دەستنووسە وەك میرات و بەرپرسیار دەڕواننە ئەم بەرهەمە و هیوادارین بەرپرسان لەپێناو بڵاو كردنەوەی ئەم بەرهەمە هەوڵی زیاتر بدەن.
لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی مێژوو و گرینگیی ئەم کتێبەوە دیمانەیەک لەگەڵ نووسەر و لێکۆڵەری ناوداری دیاری کرماشان دوکتور محەمەد عەلی سوڵتانی لە بەشی وتووێژی ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکەینەوە.