زیندانەکانی ئێران بە کەسانی تووشبوو بە ماددەی سڕکەر تەنراوە

20:34 - 1 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: ساڵانە لە ئێران نزیکەی ٢٣٠ هەتا ٢٤٠هەزار کەس لە پەیوەندی لەگەڵ ماددەی سڕکەر لە ئێران زیندانی دەکرێن.

هەواڵدەریی ئیلنا لە وتوێژێکدا لەگەڵ بەرپرسی کاری گرووهی کەم کردنەوەی ماددەی سڕکەر لە ئێران ڕایگەیاند: لە مێژ ساڵە ئەو باسە هەیە که لە نێوان ٥٠ هەتا ٧٠ لە سەدی زیندانیی پەیوەندیدار لەگەڵ ماددەی سڕکەر لە زیندان دان و ئەمەش ڕاستییەکە کە جێگای حاشا کردن نیە.

بە وتەی سەعید سەفاتیان، ساڵانە لە ئێران نزیکەی ٢٣٠ هەتا ٢٤٠ هەزار کەس بە هۆی کرین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر دەستبەسەر دەکرین و بڕینەوەی سزای زیندان بۆ ئەو کەسانە کاریگەری لە سەریان نەبووە.

ناوبراو بە ئاماژە کردن بە یاسایی پێشگیری ماددەی سڕکەر گوتی؛ بەپێی ئەو یاسایە بەکاربەران و بەکارهێنەرەکانی ماددەی سڕکەر، هەروەها قاچاغچیەکان، ٥ گڕەم هەتا کەمتر لە ٥ کیلۆ تریاکیان هەیە و ئەو کەسانە کە کەمتر لە ٣٠ گڕەم ماددەی ڕەوانگەردانیان پێیە، دەچنە زیندانەوە.

ناوبراوە سەبارەت بە زیندانی کردنی ئەو کەسانە کە گۆیا کاریگەری لە سەر یان دەبێ گوتی؛ ئەو کەسانە پاش ماوەیەک لە زیندانی کردنیان کە تێچوویەکی زۆر بۆ دەوڵەت هەڵدەگرێت، هیچ کاریگەریەکی ئەرێنی لە سەر ژیانیان دا نانێت.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، کێشەی بێکاری بە یەکێک لە هۆکارە سەرکییەکان هاووڵاتییانی ئێران بۆ تووشبوون ماددەی سڕکەر دەزانێت و دەڵێت، کاتێک کەسێک هیچ سەرچاوەیەک شک نابات بۆ دابین کردنی ژیانی، بەروە لای کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر دەچێت، هەتا لەو ڕێگایەوە پێداویستییەکانی ژیانی دابین بکات.

سەفاتیان لە درێژەدا ئاماژەی بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد و گوتی، ئەو گەمارۆیانە بارودۆخێکی وای پێکهێناوە کە ڕێژەی کەسانی گیرۆدە بووی سەرشەقام، قاچاغچیەکانی ماددەی سڕکەر و هەروەها زیندانییەکانی پەیوەندییدار بە ماددەی سڕکەر زۆرتر بێت.

سەفاتیان هەروەها ئاماژە ی بە نەبوونی ئامارێکی تەواو لە سەر وردە فرۆشەکان، کە بە هۆی هەژاریەوە ڕوو لە کڕین و فرۆشتنی مادەی سڕکەر دەکەن، کرد.