زیندانییەكی گرتووخانەی تەورێز بەهۆی لێدان و كوتان گیانی لەدەست دا
14:31 - 30 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: زیندانییەك لە گرتووخانەی شاری تەورێز بەهۆی رۆژوو شكاندن لەلایەن هێزەكانی زیندانەوە درایە بەر لێدان و كوتان و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رابردوو رێكەوتی 27ی گەلاوێژ یەكێك لە زیندانیانی بەندی \"متادون درمانی\" بەناوی مەهدی تەمەن 26 ساڵ بەهۆی رۆژوو شكاندن، لەلایەن لێپرسراوانی ئەو بەندەوە بە مەبستی سزادان رەوانەی زیندانی تاكەكەسی كراوە.
ئەو بڕیارەی لێپرسراوان دژكردەوەی مەهدی لێكەوتۆتەوە و بەرپرسانی پێوەندیدار بێبەزیانە داویانەتە بەر لێدان و كۆتان و لە ئەنجامدا ئەو هاووڵاتییە گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی كەسانی ئاگادار لە زیندانی ناوەندی تەورێزەوە، ئیعترازی ئەو زیندانییە لە حاڵێكدا بوو، كە بەهۆی تەعتیل بوونی كاری ئیداریی، لێپرسراونی زیندان لە شوێنی كارەكەیان نەبوون و ئەو هاووڵاتییە بێ بڕیاری لێپرسراوانی سەرەكیی زیندان رەوانەی زیندانیی تاكەكەسی كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، رۆژێك دواتر بە بڕیاری \"چاوشی\" جێگری لێپرسراوی زیندان مەهدی لە پەنجەرەی ژووری تاكەكەسی هەڵدەواسن و چەند كەس لە هێزەكانی زیندان بۆ وێنە \"رەزا زادە\"بە باتۆم لێی دەدەن.
شایەتحالان وتوویانە، ئەو زیندانییە دوای چەند خولەك لێدان بێهۆش بووە و جێگری زیندان هەرچی بانكی كردووە توانای وەڵام دانەوەی نەبووە.
داوبەدوای ئەو رووداوە، مەهدی رەوانە بێهداریی ناو زیندان كراوە و پزشكی پێوەندیدار هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو زیندانییەی خوێنڕێژی \"داخلی\" راگەیاندووە.