زیندانییەكی سیاسیی كورد مانی لە خواردن گرت

14:12 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەهۆی ناڕوونیی باروودۆخی مانی لە خواردن گرت.

\"جوبرەئیل خوسرەوی\" بەهۆی ناڕوون بوونی بارودۆخی و درێژ بوونەوەی دەستبەسەر كرانی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ماوەی 8 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە لە مانگی گەلاوێژی 1387وە بە تاوانی هاوكاریی لەگەڵ حیزبێكی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراوە و دەزگای قەزایی شاری سنە حوكمی 6 ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕیوەتەوە.

\"جبرئیل خوسرەوی\" سێ‌ساڵ و شەش مانگ لەو حوكمەی تێپەڕ كردووە.

ماڵپەڕی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی كردەوە، ماوەیەك لەومەوبەر لەلایەن لێپرسراوی زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە داوای لێبوردنی مەرجدار بۆ ئەو زیندانیە سیاسیە كرابوو، داواكارییەك كە لەلایەن دادوەری لقی 4‎ی دادگای پێداچوونەوەی دادگوستەریی پارێزگاوە دژایەتیی لەگەڵ كرا.