زیندانییەكی سیاسیی كورد لە قوروە مانی لە خواردن گرتووە

13:46 - 26 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: زیندانییەكی سیاسیی كورد لە زیندانی شاری قوروە بەهۆی بێبەری کردنی لە چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفۆنی، مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەباح حوسێن پەناهی زیندانیەی سیاسیی كورد كەلە زیندانی ناوەندیی شاری قوروە بەند كراوە، بەهۆی بێبەری كردنی لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵەكەی و پێوەندیی تەلەفۆنی لەلایەن لێپرسراوانی زیندانەوە، ماوەی سێ‌ رۆژە لە ناڕەزایەتی بەو كارە مانی لە خواردن گرتووە.

سەباح حوسێن پەناهی یەكێك لە یاریزانانی تۆپی پێی كوردستانە كە سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە هاوڕێ لەگەڵ مەسعوود حوسێن پەناهی دەستبەسەر و لە دادگادا بە 6 مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردی ئۆپۆزیسۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و حوكم دراوە.