زیندانییەكی سیاسیی مەحكووم بە ئیعدامی گرتووخانەی ورمێ بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا
14:50 - 31 جۆزەردان 2712
كوردپا: سەر لە بەیانی ئەمرۆ كاتژمێر 6 زیندانییەكی مەحكووم بە ئیعدام لەلایەن لێپرسراوانی زیندانی ورمێەوە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، یونس ئاقایان كوڕی ئەیوب و پەیرەوەی ئایینی \" یارسان\" و خەڵكی شاری میاندوا ساڵی 1384 دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە ئیعدام مەحكووم كرا.
ئەو هاووڵاتییە سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 31ی جوزەردان لەلایەن هێزی تایبەتی زیندانەوە لە بەندی زیندانیانی سیاسیەوە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
یەكێك لە هاوبەندەكانی یونس ئاقایان لە پێوەندییەكی تەلەفوونیدا بە هەواڵنێری \"كوردپا\" ی راگەیاند، \"هۆكاری راگواستانی یونس زیندانیی سیاسی، بۆ ئێمە روون نەبۆتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ناوبراویان بە مەبەستی بەڕێوە بردنی حوكمی ئیعدام راگواستبێت\".
بنەماڵەی یونس ئاقایان هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگادری راگوێزی ئەو زیندانییە سیاسییە نین.