زیندانییەكی دیکەی سیاسیی كورد بۆ گرتووخانەی زابۆل دوورخرایەوە
13:24 - 7 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی كوردی مەحکووم بە سێدارە، لەزیندانی شاری \"رەشت\"ـەوە بۆ زیندانی شاری زابۆل لە ئوستانی سیستان و بەلووچێستان دوور خرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسی و خوێندكاری كورد رێكەوتی ٦ی رەشەمە بۆ زیندانی زابۆل دوور خرایەوەو ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر بەو زیندانییە سیاسییە راگەیەندرابوو، ئەگەری ئەوە هەیە لە كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ئەمساڵدا حوكمی ئێعدامەكەی بەڕێوە بچێت.
ئاڕمان پەرویزی كوڕی رەشید، خەڵكی شاری مەهاباد لەكۆتاییەكانی ساڵی رابردوو هاوڕێ لەگەڵ چەند كەسی دیكە دەستبەسەركرا و لە ١٥ی پوشپەڕی ئەمساڵدا لەدادگای ئینقلابی شاری رەشت بەتۆمەتی \'\'هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوكاری لەگەڵ یەكێک لەحیزبە كوردییەكان\" سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش عەدنان حەسەنپوور بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی كراو لە ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئوستانی كوردستان لە گرتووخانەی شاری مەریوانەوە بۆ زیندانیی ناوەندیی زابۆل دوور خرابوویەوە.
عەدنان حەسەن پوور ساڵی ١٣٨٥ لەشاری سنە دەستبەسەر و بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ یەكێک لەحیزبەكوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە و دواتر ئەو حوكمە كرایە ١٥ ساڵ زیندانیی، حەسەن پوور ماوەی ٧ ساڵ لەو حوكمەی تێپەڕ كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە بەیانییەیەكدا داوای راگرتنی بڕیاری دوور خستنەوەی زیندانیانی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی کردبوو.
لە بەیانییەی ئەو رێكخراوەیەدا باس لە دوورخستنەوەی نایاسایی عەدنان حەسەن پوور كراوە و راگەیەندراوە، زەخت و گوشارەكان بۆ سەر چالاكانی دەستبەسەراوی كورد لەناو زیندانەكاندا رووی لە زیاد بوون كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسی و خوێندكاری كورد رێكەوتی ٦ی رەشەمە بۆ زیندانی زابۆل دوور خرایەوەو ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر بەو زیندانییە سیاسییە راگەیەندرابوو، ئەگەری ئەوە هەیە لە كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ئەمساڵدا حوكمی ئێعدامەكەی بەڕێوە بچێت.
ئاڕمان پەرویزی كوڕی رەشید، خەڵكی شاری مەهاباد لەكۆتاییەكانی ساڵی رابردوو هاوڕێ لەگەڵ چەند كەسی دیكە دەستبەسەركرا و لە ١٥ی پوشپەڕی ئەمساڵدا لەدادگای ئینقلابی شاری رەشت بەتۆمەتی \'\'هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوكاری لەگەڵ یەكێک لەحیزبە كوردییەكان\" سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە.
ئاڕمان پەرویزی زیندانیی سیاسی و خوێندكاری كورد رێكەوتی ٦ی رەشەمە بۆ زیندانی زابۆل دوور خرایەوە
لەو بارەیەوە كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی بڵاوی كردبۆوە، حوكمی لەسێدارەدانیئاڕمان پەرویزی خوێندكاری رشتەی مێعماریی زانینگەی رەشت رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی بەناوبراو راگەیەنراوە.چەند رۆژ لەمەوبەریش عەدنان حەسەنپوور بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی كراو لە ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئوستانی كوردستان لە گرتووخانەی شاری مەریوانەوە بۆ زیندانیی ناوەندیی زابۆل دوور خرابوویەوە.