زیندانییەکی کورد پاش ماوەی حوکمەکەی، لە زیندان ئازاد کرا

15:39 - 23 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد لە گرتووخانەی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زینداییەکی، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، \"جەمشید گوڵئەندام\" زیندانیی کورد لە گرتووخانەی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، لە ماوەی زیندانیبوونیدا، تووشی نەخۆشیی گەدە و چاو بووە و چەندین کەڕەت بەرپرسانی زیندانی شاری مەهاباد، لەگەڵ چارەسەریی پزیشکیی \"جەمشید گوڵئەندام\"، لە دەرەوەی زیندان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

\"جەمشید گوڵئەندام\" لە ماوەی ساڵەکانی ٦٩ هەتا ٧٢، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ٩٣، بە تۆمەتی \"شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خۆجێی سپای پاسداران و بریندارکردنی ئەو کەسە، بە \"چوار ساڵ زیندان، دانی دییە و لێدانی ٢٥٠ قامچی\"، مەحکووم کرا.

مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٤ی هەتاوی، حوکمی لێدانی ٢٥٠ قامچی لە \"جەمشید گوڵئەندام\"، جێبەجێ کرا.