زیندانییەکی کورد لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

11:57 - 3 بانەمەڕ 2720

زیندانییەکی کورد بە ناوی "حوسێن حەیدەری" بە هەوڵی چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتییان لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

ئەو زیندانییە، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی قیساسەکەی گۆڕدرا بە دیە و بە دانی دیە بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون.

حوسێن حەیدەری بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕ، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەقز کرابوو.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، ئەو زیندانییە کوردەی بە تۆمەتی کەشتنی بە ئەنقەست، بە قیساس مەحکووم کردبوو.