زیندانییەکی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت

11:22 - 16 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، زیندانییەکی کورد بە ناوی "سەلام مەردان" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "سوورجە"ی شنۆ، لە زیندانی ورمێ لە هەمبەر ناڕەزایەتی سەبارەت بە ناڕوونیی چارەنووسی، دەستی داوەتە مانگرتن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە بۆ حەوتەمین کەڕەت بۆ دادگاییکردن ڕەوانەی دادگا کراوە و هەتا ئێستا حوکمی ئەو زیندانییە کوردە دەرنەکراوە.

ئەو زیندانییە ماوەی ١٥ مانگە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا بەسەر دەبات و چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ یەکەم جار توانیبوونی ڕۆژی دووشەممە، ٣ی بەفرانباری هەمان ساڵ، بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن بکات.