زیندانییەکی کورد خەڵکی سەردەشت لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە

20:55 - 28 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سەردەشت لە دانی مورەخەسی بە زیندانییەکی سیاسی کورد خۆ دەبوێرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژاسی هەواڵدەریی کوردپا؛ زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی ناسر کەریمی لە هەر چەشنە مەرەخەسییەک بە مەبەستی بینینی منداڵە نوقسانەکەی بێ بەش کراوە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە هاوڕێ لە گەڵ لاوێکی دیکەی کورد لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەردەشتەوە بە سەرۆکایەتی \"عەلی رەزا نەورووزی\" هەرکامەیان بە ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندان مەحکووم کرابوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی سەردەشتەوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ناسر خاوەن سێ منداڵە کە دۆخی جەستەیی دووکەسیان نالەبارە و و بەرپرسانی زیندان ئیزن نادەن کەناوبراو چاوی بە ماڵ و منداڵەکەی بکەوێت.

شوناسی هاوڕێکەی ناسر کە ٤٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا روون نەبووەتەوە.

ئەو زیندانییە کوردە لە حاڵێکدا لە مورەخەسی بێ بەش کراوە کە لە مانگی رەشەممەی ساڵی رابردوو ، سەرۆکی دەزگای دادوەری حکومەتی ئیسلامی ئیران رایگەیاند: بە سەرنجدان بە کاریگەری ئەرێنی و شوێندانەری بوونی زیندانیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان و دروستبوونی پەیوەندی سۆزداری لە نیوان زیندانیان و ئەندامانی بنەماڵە، ئەو کەسانەی کە زیاتر لە یەک ساڵ هەتا ٥ ساڵ حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە بە مەرجی لانیکەم تێپەڕاندنی دوو مانگ لە حوکمەکەیان ، مورەخەسییان پێ دەدرێت.