زیندانییەکی کورد بە کەلەپچەی کراوە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی براکەی بەشداری کرد

14:54 - 4 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد، پاش ٢ ساڵە زیندانبوون لە زیندانی شاری سەقز، بە کەلەپچەی کراوە، لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی براکەی بەشدار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"فەرید حەسەنزادە\"، زیندانیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارەدایە، ڕۆژی ڕابردوو، بە کەلەپچەی کراوە، بەشداری لە سەرەخۆشیی براکەی کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، ماوەی ٢ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز بە تۆمەتی باری قاچاغ دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی ئەوەشی کردووە، کە بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردە داوایان لە بەرپرسانی زیندانی کردبوو، بە شێوەی کاتی فەرید حەسەنزادە، ئازاد بکەن، کە لە سەرەخۆشیی براکەی بەشدار بێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان ئەو داواکارییەکان ڕەت کردبووەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: پاش کاتژمێری ١١، فەرید حەسەنزادە، بە کەلەپچەی کراوە، لە زیندانەوە هێناویانەتەوە ماڵی باوکی، لە کاتێکدایە کە سەرەخۆشییەکە تەواو ببوو.