زیندانییەکی کورد بە ٧٤ زەربەی قامچی مەحکووم کرا

23:47 - 10 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە لە زیندانی ناوەندیی شاری بیرجەند لە زیندان دایە، لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای گشتیی بیرجەند به ٧٤ زەربه قامچی مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە لە زیندانی ناوەندیی شاری بیرجەند لە زیندان دایە، لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای گشتیی بیرجەند به ٧٤ زەربه قامچی مەحکووم کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە هۆی ئەوەی کە لە کاتی مەرەخەسی درەنگ چووەتەوە زیندان بە لێدانی قامچی مەحکووم کراوە.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە کە بۆ مەرەخەسیی لە شاری بۆکان بوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی بیرجەند ڕاگوێزرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە پاییزی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران\" بە ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری \"تەبەس\" مەحکووم کرا.
مانگی رەزبەر بە هۆی پێنەدانی مەرەخەسی بۆ یەکێک لە زیندانە نزیکەکانی زێدی لەدایکبوونی و دواتر دەستی دایە مانگرتن و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری بیرجەند ڕاگوێزرا.