زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی \"قتل\" لە شاری ئیلام ئێعدام کرا

14:59 - 25 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئیلام حوکمی لە سێدارە دانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلامی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی دیکە کورد کە بە تۆمەتی \"کوشتنی بەئەنقەست\" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی ڕابردوو دووشەممە، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوی \"موجتەبا کەرمیان\" خەڵکی گوندی \"میشخاص\" سەر بە شاری ئیلام ڕاگەیاندووە.

لەو پەیوەندییەدا، لە هەمان ڕۆژ، سەرلەبەیان یڕۆژی، دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد، خەڵکی شارەکانی ماکۆ و ورمێ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دران.

شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە ناوەکانی \"خەلیل ئاگووش\" خەڵکی شاری ماکۆ و\"سوهەیل میربەخش\" خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە.