زیندانییەکی کورد بۆ بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرایەوە

20:52 - 23 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی زیندانیی کراوی مەحکووم بە ئێعدامیان بۆ ژووی تاکەکەسی ئەو زیندانە ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی گەلاویژ، زیندانییەکی کورد بە ناوی \" خالید ئەمینی\" خەڵکی شاری مەهاباد بۆ جێبەجێ کردنی حکومی ئێعدامەکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

دەزگای قەزایی ئەو هاووڵاتییە کوردەی لەگەڵ براکەی بە ناوی \"فەتاح ئەمینی\" بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کردبوو.

پێشتر ئەو هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ براکەی ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابووە و بەڵام دواتر بە هۆکاری نادیار حوکمەکەیان دواخست.

فەتاح ئەمینی برای خالید ئەمینی سەرەتای مانگی گەلاوێژ لەگەڵ دوو کەسی دیکە خەڵکی شاری ورمێ ئێعدام کرابوون.

لینکی پەیوەندیدار:
سێ هاووڵاتی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران