زیندانییەکی کامیارانی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

11:58 - 18 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "ڕۆستەم قوربانی" خەڵکی گوندی "بزوش" و دانیشتووی شاری کامیاران، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.

ئەو زیندانییە کوردە، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕ، پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە زیندانی کامیاران بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندانی کامیارانی بە شێوەی فەرمی گیان لەدەستدانی ئەو زیندانییە کوردەیان بەهۆی کۆرۆنا ڕانگەیاندووە.

ئەو زیندانییە پێش لە تەواوبوونی ماوەی چارەسەریی پزیشکییەکەی لە نەخۆشخانە مەرەخەس کرابوو و لە ماڵەکەی خۆیدا، لەژێر چاوەدێری پزیشکی دابوو.