زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

11:04 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، زیندانییەک بە ناوی "حوسێن ئیبراهیمی" کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زینداندا بوو، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە لە زیندانی نەغەدە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

ئەو زیندانییە بە دانی دیەی ١ میلیارد تەمەنی توانی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە بەدەست بهێنێت. بنەماڵەی کوژراوەکە بە ئامادەبوون لە لقی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی کەیفەری، ڕەزامەندیی خۆیان ڕاگەیاند.

ئەو زیندانییە کوردە، مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٤، بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی لە نزیک گوندی "جەڵدیانـ"ـی پیرانشار دەسبەسەر کرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی نەغەدەدایە.