زیندانییەکی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت
13:16 - 17 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد لەمەڕ ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زیندانی ئێڤین دەستی داوەتە مانگرتن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"رەزا شەریفی بۆکانی\" زیندانیی سیاسیی کورد، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی رێبەندانەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بە ناڕەزایەتی بە راگواستنی بۆ ئەو زیندانە و لەهەمبەر ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، مانی لە خواردن گرتووە.
کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بنەماڵەی ئەو زیندانییە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ دۆخی تەندروستیی رۆڵەکەیان، داوا لەسەرجەم رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە بە هانای رۆڵەکەیانەوە بێن.
رێکەوتی ٨ی بەفرانبار رەزا شەریفی بۆکانی زیندانیی سیاسیی کورد بە بڕیاری دادوەری گشتیی تاران و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە زیندانی \"رەجایی شاری کەرەج\"ەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوێزرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"رەزا شەریفی بۆکانی\" زیندانیی سیاسیی کورد، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی رێبەندانەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بە ناڕەزایەتی بە راگواستنی بۆ ئەو زیندانە و لەهەمبەر ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، مانی لە خواردن گرتووە.
رەزا شەریفی بۆکانی
پێشتر رەزا شەریفی بۆکانی لە کاتی راگواستنی لە زیندانی \"رەجایی شاری کەرەج\"ەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین رایگەیاندبوو کە ئەگەر هەتا ٢ حەفتەی دیکە نەگەڕایەوە بۆ زیندانی رەجایی شار، دەست دەداتە مانگرتن.کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بنەماڵەی ئەو زیندانییە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ دۆخی تەندروستیی رۆڵەکەیان، داوا لەسەرجەم رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە بە هانای رۆڵەکەیانەوە بێن.