زیندانییەکی سیاسیی کورد لە چارەسەریی پزیشکی بێبەرییە

15:28 - 9 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی شاری بیرجەند، زیندانییەکی کوردیان لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی\"، زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی شاری بیرجەند، لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، کە تووشی چەندین نەخۆشینی وەک گوێ ئێشە و ... بووە و ئازار دەکێشێ، بەرپرسانی زیندان لە ناردنە دەرەوەی بۆ چارەسەریی پزیشکی دژایەتی دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: بەرپرسانی زیندانی بیرجەند داواکاریی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان بۆ چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان ڕەت کردووتەوە.

کۆتاییەکی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی، زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە \"مورخەسی دەرمانی\" لە شاری بۆکاندا بوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی بیرجەند گوازرایەوە.

محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی سەرەڕای تێپەڕاندنی نیوەی زیاتری ماوەی حوکمەکەی لە زینداندا، هەروا لە مافی ئازادیی ڕەوا بێبەرییە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، پاییزی ساڵی ٨٤ی هەتاوی، بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران \"بە ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی \"تەبەس\" مەحکووم کرا.