زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

12:08 - 28 خاکەلێوه 2720

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "کاوە مورادی" دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای دادوەری و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی لە زیندانی کرماشان، ئازاد کرا.

ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، ساڵی ٩٦ی هەتاوی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

دواتر "کاوە مورادی" لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی کرماشان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ٣١ مانگ و نیو زیندان و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٧ و نیو مانگ زیندان مەحکووم کرا.