زیندانییەکی سیاسیی کورد، لە زیندانی فشافوویە، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

14:31 - 27 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"بەرزان محەممەدی\" زیندانیی سیاسیی کورد، لە لایەن لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای پێداچوونەوەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی، لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمە، لە لایەن لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران، بەڕێوەچوو ە و ڕۆژی ڕابردوو، ئەو حوکمەیان لە زینداندا، بەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕاگەیاند.

ناوبراو، لە کاتی ناڕەزایەتییەکەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، دەسبەسەر کرا و لە دادگای سەرەتاییدا، بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام\" بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.