زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی بەندەرعەباس لە مافی مەرەخەسی وەرگرتن بێبەرییە

11:40 - 17 جۆزەردان 2720

"تەحسین پیروزی"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی بەندەرعەباس، لە مافی مەرەخەسی وەرگرتن بێبەرییە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی ئەو زیندانییە کوردە، ڕەزامەندییان دەرنەبڕیوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوانە و لە ماوەی زیندانیبوونەکەی هەتا ئێستا لە مافی مەرەخەسی بێبەرییە.

"تەحسین پیروزی" ساڵی ٩٨ لە زیندانی مەریوان بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا و چوار مانگ پێش بۆ زیندانی بەندەرعەباس دوورخرایەوە.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری مەریوان بە تۆمەتی "سیخوڕی  و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ١٥ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە پایگای گوندی "سەردۆش" سەرباز بووە و ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرا.