زیندانییەکی سیاسیی کورد بە لێبووردنی مەرجدار ئازاد کرا

10:54 - 27 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ورمێ، پاش ٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی، بە لێبووردنی مەرجدار ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "سدیق ئەسعەدی" کوڕی "موزەفەر"، زیندانیی سیاسیی کورد، پاش ٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی لە زیندانی ورمێ، بە لێبووردنی مەرجدار ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، دەسبەسەر کرابوو.

دادگای ئینقلابی ورمێ ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە ٥ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی مەحکووم کردبوو.