زیندانییەکی سیاسیی پێشوو بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە تاران کۆچی دوایی کرد

11:53 - 1 گەلاوێژ 2722

نەبی محەممەدی زیندانیی سیاسیی پێشوو خەڵکی شاری پاوە بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.

نەبی محەممەدی ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٥، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر و پاش سێ مانگ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە و کرماشان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی کرماشان ئازاد کرابوو.