زیندانییەکی سیاسی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی ئازاد کرا

16:34 - 16 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە گرتووخانەی شاری مەریوان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "ئەڵماس ڕەزایی" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی ژاوەرۆی سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە گرتووخانەی مەریوان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، هاوینی ساڵی ٩٥، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

دادگایی ئینقلابی شاری سنە، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانیی هەڵسپێردراو، مەحکووم کردبوو.

ئەو زیندانییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری بووە.