زیندانییەکی سیاسی کورد نەشتەرگەری بۆ کرا
14:37 - 5 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: بەندکراویکی سیاسی کورد لەزیندانی تەبەس، لەنەخۆشخانەی سنە نەشتەرگەری پشتی بۆ ئەنجام دراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردان فەخرەدین فەرەجی زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی مەریوان، لە نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی سنە بە هۆی نەخۆشی \" دیسکی کەمەر(فەقەرات)\" نەشتەرگەری بۆ کرا.
پزیشکی ئەو زیندانییە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوو لەقەڵەم داوە و باسی لە جێگیربوونی دۆخی فەرەجی کردووە.
فەخرەدین فەرەجی ساڵی ١٣٩٠ لەگەڵ سێ کەسی دیکەبە ناوەکانی محەممەد حوسێن رەزایی، چەنگیز قەدەم خێر و ئەیوب ئەسەدی بە تۆمەتی \" ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکاندا\" دەستبەسەر کران.
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دادگای \"ئینقلاب\"ی سنەوە سەرجەم بە ١٣٥ ساڵ زیندانی کردن و دوور خستەنەوە بۆ زیندانەکانی تەبەس، میناب، مەسجێد سلێمان و کاشمر حوکم دران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردان فەخرەدین فەرەجی زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی مەریوان، لە نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی سنە بە هۆی نەخۆشی \" دیسکی کەمەر(فەقەرات)\" نەشتەرگەری بۆ کرا.
پزیشکی ئەو زیندانییە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوو لەقەڵەم داوە و باسی لە جێگیربوونی دۆخی فەرەجی کردووە.
پزیشکی چارەسەری فەخرەدین فەرەجی،دۆخی گشتی ئەوی لەبار ڕاگەیاند
کەمال حوسێنی چالاکی مافی مرۆڤ دەڵێ: فەخرەدین کە لەزیندانی تەبەس دایە کۆتایی حەفتەی رابردوو لەسەر ئیزنی بەرپرسانی زیندانی تەبەس رێگەی پێدراوە کە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ مەرەخسی وەربگرێت و نەشتەرگەری بۆ بکرێت.فەخرەدین فەرەجی ساڵی ١٣٩٠ لەگەڵ سێ کەسی دیکەبە ناوەکانی محەممەد حوسێن رەزایی، چەنگیز قەدەم خێر و ئەیوب ئەسەدی بە تۆمەتی \" ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکاندا\" دەستبەسەر کران.
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دادگای \"ئینقلاب\"ی سنەوە سەرجەم بە ١٣٥ ساڵ زیندانی کردن و دوور خستەنەوە بۆ زیندانەکانی تەبەس، میناب، مەسجێد سلێمان و کاشمر حوکم دران.