زیندانییەکی سیاسی کورد لە مافی مورەخەسی بێبەری کرا

14:22 - 11 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی کورد خەڵکی شاری پاوە، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، لە مافی مورەخەسی بێبەری کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی نەبی محەممەدی\" تەمەن ٥٨ ساڵ کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی شاری پاوە، لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، لە مافی مورەخەسی بێبەری کرا.

یەکێک لە نزیکانی ناوبراو بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە، لە کاتی دەسبەسەر کردنیدا، هەتا ئێستا لە مافی مورەخەسی بێبەری کراوە و بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان بێبەری کرا و بەرپرسانی زیندان داواکاری ناوبراویان بۆ هاتنی مورەخەسی ڕەت کردەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕادەگەیاند: بەرپرسانی زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان لەگەڵ داواکاری مەرجداری ناوبراو بۆ هاتنە مورەخەسی ڕەت کردەوە.

بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردەیان ڕاگەیاندووە، ئازادی مەرجدار، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تاوانی ئەمنییەتییان ئەنجام نەداوە.

نەبی محەممەدی ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٥، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر و پاش سێ مانگ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە و کرماشان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری پاوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.