زیندانییەکی سیاسی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوێزرا

16:40 - 2 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەیە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی بانەمەڕ، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی شاری ورمێ، بە ناوی \"نێعمەت سەمەدی\"، لە زیندانی ناوەندی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

هۆکاری ڕاگواستنی ئەو زیندانییە سیاسییە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بۆ ئاژانسی کوردپا، ناڕوونە.

ئەو زیندانییە سیاسییە، ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ورمێوە دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕدا، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندی ١٣ی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی \"هێرانا\"، تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو زیندانییە بۆ \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپەکانی دژبەری نیزام\"، گەڕاندەوە.