زیندانییەکی \"دەریا\"ی ورمێ دەستی دایە خۆکوژی
14:20 - 17 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەک لە زیندانی \"دەریا\"ی ورمێ، دوای ئەوەیکە بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا، دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای ئەو حەوتوویە، زیندانییەک بە ناوی \"مەنسوور بەهادۆری\" دوای ئەوەیکە لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا، دەستی دایە خۆکوژی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند کە؛ مەنسوور بەهادۆری دوای ئەوەیکە لە لایەن دادگاوە بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم دەکرێت، ڕۆژی شەممە لە زیندانی ورمێدا کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە مەنسوور بەهادۆری بە \"تۆمەتی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان\" دەستبەسەر کرابوو و دوای داداگاییکردن، ١٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
بەهادۆری دوای دەرچوونی ئەو حوکمە، لە نێو زینداندا کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.
نەبوونی چاوەدێریی شیاو لە نێو زیندان بەسەر بارودۆخی زیندانیان لە زیندانەکانی ئێراندا، بووەتە هۆی ئەوەیکە ژمارەیەک لە زیندانییەکان پەنا بۆ خۆکوژی ببەن.
هەروەها ڕاگرتن و تێکەڵکردنی ئەو زیندانییانەی کە تاوانی جیاوازیان هەیە، لەگەڵ یەکتردا، بووەتە هۆی ئەوەیکە بەشێک لە زیندانییەکان دەست بۆ خۆکوژی ببەن.