زیندانییەکی دیکەی کورد لە سێدارە درا
15:19 - 8 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: لەسەر بریاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوای لوڕستان لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە بەرێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"یوسف باقیزادە\"، رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٤، یەکێک لە زیندانییانی گرتووخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا ئیعدام کرا.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری شنۆ هەواڵی ئیعدامی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٦ساڵەی پشتڕاست کردەوە و راگەیاند: یوسف ١١ساڵی پێش بە تۆمەتی کڕینی ماددەی هوشبەر دەستبەسەر کرا و داوای ٧ساڵ لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، یوسف دوای ئازادکرانی لە زیندان جارێکی دیکە لەلایەن مەئمورانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و دوای سێ ساڵ لەسێدارە دەدرێت .
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کورد \"یوسفباقیزادە\" دانیشتووی گوندی ئەمیرئابادی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئازەربایجانیرۆژئاوا، راگەیەندراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
حەفتەی رابردووش هەواڵی ئیعدامکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی \"جەماڵجەعفەری\" بە تۆمەتی \"قتل عمد\" لە زیندانی سنە بڵاو بوویەوە.
لە سێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە کوردە لە کاتێک دایە کە لەسەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، رێکخراوی لێبوردوونی نێونەتەوەیی لەراگەیەندراوێدا نیگەرانی خۆی لەرەوتی ئیعدامەکان لەئێراندا، دەربڕی و راگەیاند: لەسەرەتای شەش مانگی ئەمساڵ هەتا ئێستا، ٦٩٤ کەس لە ئێران ئیعدام کراون کە لەدرێژەی ئەو رەوتەدا، هەتا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لەهەزار کەس لە سێدارە دەدرێت.