زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی ناوەندیی سنە ئێعدام کرا

09:56 - 29 بەفرانبار 2720

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوی "فاتێح قادری‌نیا" تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی "جەعفەر" و خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە سەوڵاوا، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرابوو.

"فاتێح قادری‌نیا"، ماوەی نزیک دوو ساڵ بوو که بە تۆمەتی قەتڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسێح" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران بەو تۆمەتە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.