زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" لە زیندانی سەقزدا پێویستیی بە یارمەتیی ماڵی هەیە

15:47 - 14 رەشەمه 2720

زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "مریەم شەریفی"، تەمەن ٥٥ ساڵ لە زیندانی سەقز، بۆ ڕزگاربوون لە ئێعدام پێویستیی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.

ئەو زیندانییە، هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە قیساس مەحکووم کرابوو و بە هەوڵی کەسانی متمانەپێکراو و ڕدێنسپی، بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەرانبەر وەرگرتنی ٥٠٠ ملیۆن تمەن دیە ڕەزایەتیان داوە کە ئەو بڕە پارەیە دەبێ هەتا ١٧ی ڕەشەمە بە بنەماڵەی کوژراوەکە بدرێت هەتا جێبەجێکردنی حوکمی قیساس هەڵوەشێتەوە.

هەروەها "عەبدوڵڵا ڕەوشەنی" تەمەن ٦٠ ساڵ هاوژینی ئەو زیندانییە، بە تۆمەتی "بەشداربوون لە قەتڵ" بۆ ماوەی هەشت ساڵە لە زیندانی سەقز دایە.