زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە ئێعدام ڕزگاری بوو

13:10 - 14 رەشەمه 2720

زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "مێهدی مستەفازادە بەردییانی"، کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی "مەڕنێ"، سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە ئێعدام ڕزگاری بوو.

ئەو زیندانییە، چەند ساڵ لەمەوبەر لە شەڕێکدا تووشی "قەتڵ" بووە و دەرەنجام بە نێوبژیوانیی ڕدێنسپییەکان، بنەماڵەی کوژراوەکە لە بەرانبەر وەرگرتنی ٥٠٠ ملیۆن تمەن دیە، لە قیساسی ناوبراو پاشگەز بوونەوە.

پاش دانی دیە و بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، مێهدی مستەفازادە لە ئێعدام ڕزگاری بوو.