زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا

19:07 - 26 بەفرانبار 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ۲٥ی بەفرانبار، زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوی "فاتێح قادری‌نیا"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی "جەعفەر" و خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا.

یەکێک لە نزیکەکانی ئەو زیندانییە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە: "ئەگەری هەیە کە حوکمی ئێعدامی فاتێح قادری‌نیا، ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی بەفرانبار، یان ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، جێبەجێ بکرێت".

ئەو سەرچاوە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە بنەماڵەی ئەو زیندانییە، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ڕەزایەتمەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بهێنن. 

"فاتێح قادری‌نیا"، ماوەی نزیک دوو ساڵە کە بە تۆمەتی قەتڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسێح" دەسبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران بەو تۆمەتە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.