زیندانییەکی بۆکانی بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە

13:11 - 18 خەرمانان 2720

زیندانییەک بە ناوی "بێهرووز سۆهرابی" کوڕی "عەلی" خەڵکی بۆکان، بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە، پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.

بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری دوەرگرتنی بڕی ١ میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن تەمەن، لە "بێهرووز سۆهرابی" خۆش دەبن.

یەکێک لە نزیکانی ئەو زیندانییە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "لە ئەگەری نەدانی ئەو بڕە پارەیە، حوکمی قیساسی ئەو زیندانییە جێبەجێ دەکرێت".

"بێهرووز سۆهرابی" ساڵی ٩٤، لە یەکێک لە گوندەکانی سەقز، لە شەڕ و دەمەقاڵەیەکدا بوو بەهۆی کوژرانی هاووڵاتییەک.

ئەو زیندانییە دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە قیساس (ئێعدام) مەحکووم و هەنووکە لە زیندانی ڕەجایی شاری "کەرەجـ"ـدایە.