زیندانییەک لە زیندانی کرماشان لەسێدارە درا

11:26 - 21 جۆزەردان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ئەیووب لەتیفی" کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە "قساس" مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵاوا) جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، هەواڵی پشتڕاستنەکراو باس لەوە دەکات کە لەگەڵ ئەیووب لەتیفی، چوار زیندانیی دیکە لەسێدارە دراون.

لەو ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێراندا هاتووە: "هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکان، ڕانەگەیەندراوە".