زیندانییەک لە زیندانی ورمێ گیانی لەدەست دا

10:47 - 10 رەشەمه 2719

ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "فەریق محەممەدی"، تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ و دانیشتووی ورمێ، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.

ئەو زیندانییە کە ماوەی ٦ ساڵ لە بەندی ڕەواندەرمانیی زیندانی ورمێدا بووە، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەکەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرابووەوە.

"فەریق محەممەدی"، ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرا و دواتر ئەو حوکمە بۆ ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.