زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

12:04 - 5 رێبەندان 2719

زیندانییەکی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست بە ناوی "ئەسغەر دەروێش ‌زادە" کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی "دلەدەر" سەر بە بەخشی ئەنزەل، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە سێدارە ڕزگاری بوو.

بنەماڵەی کوژراوەکان ڕەزایەتنامەی خۆیان بۆ ڕزگاریی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە پەتی سێدارە، دابووە دادگا.

چەند ساڵ پێش، ئەو زیندانییە لەگەڵ دوو برای دیکەی لە شەڕێکی بە کۆمەڵدا، بە تاوانی کوشتنی دوو هاووڵاتیی دیکە کە برابوون، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بەفرانبار،  بەرپرسانی زیندانی ورمێ، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "دلەدەر"ی ناوچەی ئەنزەلی ورمێ بە ناوەکانی "داریووش و دانش دەروێش زادە" لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.