زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

12:43 - 23 رەشەمه 2721

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، بەرپرسانی زیندانی دەریای ورمێ حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکیان لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، شوناسی ئەو زیندانییە ئێعدامکراوەی "ئیبڕاهیم نەسیرخا" ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسیوویەتی؛ بەرپرسانی زیندانیی دەریای ورمێ ئەو زیندانییەیان بە تۆمەتی "پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر" لە سێدارە داوە.

ئیبڕاهیم نەسیرخا، ماوەی سێ ساڵە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دایە و ڕۆژی ڕابردوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە، لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران، ڕانەگەیەندراوە.