زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانی لەدەست دا

11:02 - 23 جۆزەردان 2721

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، زینداییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بەهۆی ئەوەیکە درەنگ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لە بێهداریی ئەو زیندانەدا گیانی لەدەست داوە.

هێرانا، شوناسی ئەو زیندانییەی "شەمسەدین تاتاری"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، ڕاگەیاندووە.

ئەو زیندانییە، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، لە زینداندا تووشی کێشەی دڵ ببوو.