زیندانییەک لە زیندانی سنە لەسێدارە درا

13:04 - 20 سەرماوەز 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سەیوان حوسێنی"، کوڕی "جەماڵ"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "قەتڵـ"ـی، هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی "غەزالە" دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

سەیوان حوسێنی، خاوەن دوو منداڵی تەمەن ٦ و ٧ ساڵانە.